تۆبوی نمونەی جوانی ئازیزترینی ژیانم
ھاوڕێیی تەنیای دڵم تیمار بۆ برینەکانم
دودڵی تۆ ھەتاکەی چی لە ژیانت ڕویداوە
وا بێ باک بوی لە عیشقم توانای دڵداریت نەماوە
تۆبوی نمونەی جوانی ئازیزترینی ژیانم
ھاوڕێیی تەنیای دڵم تیمار بۆ برینەکانم
دودڵی تۆ ھەتاکەی چی لە ژیانت ڕویداوە
وا بێ باک بوی لە عیشقم توانای دڵداریت نەماوە
تۆبوی دەتوت
ژیان میھرەبانی دەوێ
تۆبوی دەتوت
عەشق پاڵەوانی دەوێ
تۆبوی دەتوت
دوری تۆ وا شێتم دەکا
تۆبوی دەتوت
دڵی من دڵداری دەوێ
خۆ دڵی من ئەزیزم بێ لانەو بێ جێ نەماوە
تا تۆ یاری پێبکەی ھەر ڕۆژ بیخیتە ئەملاوە
ناکا بە درۆ بڵێی ھەتا ئێستاش منت دەوێ
بڕۆ بابە لاچۆ دەی کەی باوی قسەی وا ماوە
ئێستا خۆت ئاشق بویت و دڵت برینداری منە
میھرەبانیت لە دەستدا کوا سۆزو وەفات بۆ وونە
پاڵەوانی ناو دێڕو نۆتەو وشەکانی من بووی
پێی بڵێن بەو مەجنونە عاشقێکی درۆزنە